1 کاتژمێر پێش ئێستا
80 جار خوێنراوەتەوە
فایننشاڵ تایمز: ڕێكارهكانی پهیوهندیكردن به موجتهبا خامنهیی توند و سنووردارن
پهیام
ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز بڵاوی کردەوە کە پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان بە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانەوە سنووردارن و، بەرپرسانی تاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە گوێ بە جەنگی دەروونی نادەن و ڕێبەری باڵا ناخەنە مەترسیی تیرۆركردنهوه.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکە کە لە زاری کەسانی نزیک لە دهسهڵاتی ئێرانەوە گواستوویەتییەوە، ژمارەیەکی زۆر کەم لە خەڵک دەستیان بە ڕێبەری باڵا، موجتەبا خامنەیی دەگات و. بە وتەی ئەوان، ئەم دۆخی نادڵنیاییە لە قازانجی ئێران بووە.
لە بەرامبەر ئەم گومانانەدا، بەرپرسانی تاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە گوێ بە جەنگی دەروونی نادەن و ڕێبەری باڵا ناخەنە مەترسیی کوژرانەوە. بە وتەی ئەوان، ئەم دۆخی نادڵنیاییە لە قازانجی ئێران بووە، چونکە وای کردووە نەیارەکانیان بەردەوام لە ئامادەباشیدا بن و تەنها پشت بە پێشبینی ببەستن بەبێ ئەوەی زانیارییان لەسەر ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران هەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، فایننشاڵ تایمز لە زاری چـەند دیپلۆماتکارێکی بیانییەوە ئەوەی خستووەتە ڕوو کە سەرەڕای ئەو نادڵنیاییە، باوەڕ وایە خامنەیی هێشتا چالاکە و کۆنترۆڵی ناوخۆی ئێرانی بەدەستەوەیە، تەنانەت ئەگەر هەمان ئەو دەسەڵاتەشی نەبێت کە باوکی پێشتر هەیبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە