2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ ئەگەری تۆزوخۆڵ و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ئارادایە
پەیام
كەشناسیی هەرێم پێشبینی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە کاتەکانی دوانیوەڕۆدا هەیە.
سبەینێش ئەگەری تۆزوخۆڵ و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ئارادایە و پلەكانی گەرماش بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:-
ئەمڕۆ هەینی 18-09-2026
کەش/ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10-20) کم/ک , خێرایی با لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
سبەی شەممە 19-09-2026
کەش/ئاسمان ساماڵ دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لە کەشدا .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (10-20) کم/ک .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بە نزیکی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:36 پلەی سیلیزی
گەرمیان:41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی
18-09-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە