1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. سبەی بەنزینی 750 دیناری تەنیا بە ژمارەی تاك دەدرێت
پەیام
لەمەودوا لە شاری سلێمانی بە سیستمی تاك و جووت بەنزینی 750 دیناری بەسەر شۆفێراندا دابەش دەكرێت.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە پەیامی ڕاگەیاند، سبەی لە شارەكە بەنزین بە سیستمی ژمارەی تاك و جووت بەسەر شۆفێراندا دابەش دەكرێت و سبەی شەممە لە 16 بەنزینخانە بە دابەشكردنی بەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە تاكەكان دەست پێدەكەن و بۆ ڕۆژی دواتر نۆری ژمارە جوتەكانە و تەكسیش لەگەڵ تایبەتەكان بەنزینیان پێ دەدرێت.
پەیامنێری پەیام ئاماژەی بەوە كردووە ئەو 16 بەنزینخانەی كە بەنزینی پاڵپشنیكراوی حكومی دابەش دەكەن، ڕۆژانە پێنجیان دەگۆڕێن و بەنزینخانەی دیكە دەهێنرێتە شوێنیان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە