1 کاتژمێر پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
سیستەمی "زانکۆلاین" بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ کارا دهبێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند کارا کراوە و بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ کارا دەبێ.
وەزارەتەکە ئاشکرایکرد کە سیستەمی "زانکۆلاین" لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە کارا کراوە و تاوەکو ٢٤ی ئەم مانگە بەڕووی دەرچووانی پۆلی ١٢دا کراوە دەبێت.
دەرچووانی سەرجەم بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی "ڕێگای زانکۆ" وە فۆرمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە. وەزارەت جەختی کردەوە پێویستە فێرخوازان بۆ وەرگرتنەوەی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ سەردانی خوێندنگەکانی خۆیان بکەن، تاوەکو لە وادەی دیاریکراودا داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە