1 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ماوەی هەفتەیەك پردی سەرەكی دوكان دادەخرێت
پەیام
قایمقامیەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی یەك هەفتە، پردی سەرەكیی ناوەندی قەزاكە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
قایمقامیەتی قەزای دوكان، لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئاگاداركردووەتەوە كە لە بەیانی ئەمڕۆ 19ی 9ی 2026 ەوە بۆ ماوەی یەك هەفتە، پردی سەرەكیی ناوەندی قەزاكە بەهۆی نۆژەنكردنەوەوە دادەخرێت.
پردی دوكان هەردوو بەری قەزاكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە و ڕێگای هاتووچۆی شۆفێرانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و ئیدارەی راپەڕین و دەشتی كۆیە.
قایمقامیەتی دوكان داوای لە شۆفێران كردووە، تا ئەوكاتەی كاری نۆژەنكردنەوەكە تەواو دەبێت و پردەكە بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە، پردی دووەمی قەزاكە بەكاربهێنن و بەڕێگای بەری سارتكەدا هاتوچۆ بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە