1 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
عومەر گوڵپی: دەسەڵاتداران لە گرانكردنی بەنزین 270 ملیار دیناریان دەستکەوتووە
پەیام
عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری پێشووی كۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی هەرێم تەنها لە گرانكردنی بەنزین 270 ملیار دیناریان دەستکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "تەنها لە گرانکردنی بەنزین (کە خۆیان دەڵێن کێشەیەکی کاتییە!)، ڕۆژانە (3 ملیار) دینارو لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا (270 ملیار) دیناریان دەستکەوتووە".
گوڵپی پرسیاری ئەوەشی كردووە، "ئەی ئەبێت لە کێشە هەمیشەییەکانی کوردستان ڕۆژانە چەندیان دەستبکەوێت؟"
لە چەند مانگی ڕابردوودا نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بە ڕێژەیەكی زۆر بەرزبووە و حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە لە ژمارەیەك بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەكات، كە ئەوەش نەبووەتە هۆی چارەسەركردنی قەیرانەكە و شۆفێران زۆرجار دوای نۆرەگرتنێكی چەند كاتژمێری ئەو بەنزینەیان بەر ناكەوێت و هەر زوو تەواودەبێت.
بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە چەندجارێك بەغدا ئامادەیی دەربڕی بەنزینی پاڵپشتیكراو بە نرخی 450 دینار بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دابینبكات بەو مەرجەی ئەو 50 هەزار بەرمیلەی كە دراوە بە هەرێم بۆ بەغدای بگەڕێنێتەوە، بەڵام هەرێم ڕەتیكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە خۆیان قەیرانەكە چارەسەر دەكەن و بەنزین بۆ هاوڵاتییانیان دابین دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە