1 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: لە دوو مانگدا یەك ملیار بەرمیل نەوتمان لە هورمز دەربازكردووە

پەیام 

فەرماندەیی سێنتكۆم ڕایگەیاند لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوتیان لە گەرووی هورمزەوە دەرباز كردووە.

براد كوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (سێنتكۆم)، ڕایگەیاند كە هێزەكانیان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سەرپەرشتی دەربازكردنی زیاتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوتیان لە كەنداوەوە كردووە. 

كوپەر ئاماژەی بەوە كرد كە بە پاراستنێكی هاوئاهەنگ، توانیویانە ئاسایشی تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو هەزار كەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمز دابین بكەن. 

بە وتەی ناوبراو، ئاستی نەوت و غازی گوازراوە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی لە شەش مانگی ڕابردوودا تۆمار كردووە.

فەرماندەكەی سێنتكۆم جەختیشی كردەوە كە بەهۆی گەمارۆ توندەكانیانەوە، ئێران نەیتوانیوە تەنانەت یەك بەرمیل نەوت هەناردە بكات. 

هاوكات بەرپرسێكی باڵای كۆشكی سپی پشتڕاستی كردەوە كە ڕۆژانە 10 بۆ 11 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبێت و كاریگەری و هەژموونی ئێران لەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییە هەفتە لەدوای هەفتە ڕوو لە كەمبوونەوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هەڕەشەكانی ترەمپ هیچ ئەنجامێكی نابێت و بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: لە دوو مانگدا یەك ملیار بەرمیل نەوتمان لە هورمز دەربازكردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەگەڵ بەردەوامی بۆردومانەكان، قوتابیانی غەززە دەگەڕێنەوە بۆ خوێندن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە لە یەمەن 18 هەزار خێزان ئاوارە بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی ئێران لە مانگی حەوتەمدایە و هیچ ئاسۆییەكیش بۆ ڕێككەوتن لەئارادا نییە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەمەن.. خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ڕەتكردنەوەی تۆمەتەكانی سعودیە بەڕێوەچوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان.. تەقینەوەیەك لە مزگەوتێك 17 كوژراو و 40 برینداری لێكەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هورمز ڕۆژانە سێ كەشتی تێدەپەڕێت لەكاتێكدا پێشتر 120 بووە

سەرەتا