2 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
لە هورمز ڕۆژانە سێ كەشتی تێدەپەڕێت لەكاتێكدا پێشتر 120 بووە
پەیام
ژمارەی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز ڕۆژانە لە 120 كەشتییەوە بۆ سێ كەشتی دابەزیوە و ئێرانیش كەشتییەكی دیكەی نەوتهەڵگری كردە ئامانج.
عەلی عوزمایی، فەرماندەی دەریایی سوپای پاسداران بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، نەوتهەڵگری "ترێند" بە ئاڵای تۆگۆ بە هاندانی سوپای ئەمریكا هەوڵی داوە بەشێوەیەكی نایاسایی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت، بۆیە كراوەتە ئامانج و دوای كەوتنەوەی ئاگر لەسەر نەوتهەڵگرەكە ناچار بە وەستان بووە.
فەرماندەی دەریایی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە كرد كە هێشتا گەرووەكە لە كۆنترۆڵی هێزەكانیاندایە و ڕێگە بە هیچ تێپەڕینێكی نایاسایی نادەن و هۆشداریش دا كە كەشتیی سەرپێچیكار لە یاساكانیان جگە لە لەناوبردن هیچ ئەنجامێكی دیكەی نابێت.
ئەمە و پێشتریش دەزگای ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا ئاماژەی بە ڕووداوێكی ئەمنیی لەو ناوچەیە كردبوو، بەڵام پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هەمان كەشتییە یان كەشتییەكی دیكە.
ئەم پێكدادانە لە كاتێكدایە كە هاتوچۆی كەشتییەكان لەو گەرووە بەهۆی كێشە ئەمنییەكانەوە بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، بەپێی ئامارەكان، ژمارەی كەشتییەكان بۆ ڕۆژانەی 3 كەشتی دابەزیوە، لە كاتێكدا پێشتر ڕۆژانە زیاتر لە 120 كەشتی تێپەڕ دەبوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە