2 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
یەمەن.. خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ ڕەتكردنەوەی تۆمەتەكانی سعودیە بەڕێوەچوو
پەیام
بە مەبەستی پشتیوانیكردن لە سوپای یەمەن، سەدان هەزار هاووڵاتی لە سەنعای پایتەخت و شارەكانی دیكە ڕژانە سەر شەقامەكان.
ئەمڕۆ هەینی، خەڵكی یەمەن لە سەنعای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكە، لە خۆپیشاندانێكی ملیۆنیدا بۆ پشتیوانیكردن لە هێزە چەكدارەكانیان و ڕەتكردنەوەی تۆمەتەكانی "ئامانجگرتنی مەككە" ڕژانە سەر شەقامەكان.
خۆپیشاندەران بە بەرزكردنەوەی ئاڵای یەمەن، فەڵەستین و لوبنان، وێنەی قورئانی پیرۆز و كەعبە، جەختیان لەسەر بەردەوامبوونیان لە بەرگریكردن لە پیرۆزییە ئیسلامییەكان كردەوە.
بەشداربووان ئەو تۆمەتانەیان بە درۆ و هەوڵێكی ڕژێمی سعودی بۆ بەكارهێنانی سۆزی گەلان ناوبرد، دوای ئەوەی لە بەدەستهێنانی ئامانجەكانیان لە شەڕی یەمەندا شكستیان هێنا.
خۆپیشاندەران هۆشدارییان بە سعودیە دا و جەختیان لەوە كردەوە كە یەمەن لە بەرانبەر گەمارۆ و هێرشەكاندا بێدەنگ نابێت و بە تەواوی پشتیوانی لە بڕیارەكانی عەبدولمەلیك حوسی دەكەن بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنان.
لە كۆتایی خۆپیشاندانەكەشدا، لە بەیاننامەیەكدا پابەندبوونی خۆیان بە ڕێبەرایەتیی وڵات و بەرگریكردن لە خاك و پیرۆزییەكانیان دووپات كردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە