2 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید: بە یەکێتیم وت؛ هەتا پارتی دانمان پێدا نەنێت له‌گه‌ڵیان كۆمەبنەوە
پەیام
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند: یەكێتی، بە كورسییەكانی خۆیەوە و بێ ئێمە بچێتە كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی زیان دەكات.
دەشڵێت "بە یەکێتیم وت؛ تاوەکو پارتی دان به هاوپه‌یمانێتی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتیدا نه‌نێت، له‌گه‌ڵیان كۆمه‌بنه‌وه".
وتیشی "ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا هه‌ڵبژێردرێته‌وه به هه‌مان سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌هه‌مان میكانیزمی رابردوو، قوڕ ئه‌كرێت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا. هه‌ندێك له ئۆپۆزسیۆنی ساخته‌چی پێیان خۆشه مه‌سرور بارزانی ببێته‌وه به سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌مانه سه‌ربه پاراستنی پارتین".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌کە ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیی دا كرابێت، له‌نێوان جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی حكومه‌ت كرابێت، "ئێمه لێی ئاگادار نین''.
ئەوەشی وت "هاوپه‌یمانی ئێمه‌و یه‌كێتیی ماوه، مه‌سه‌له‌ی چونه ناو حكومه‌ت هیچ مه‌وزوع نییه".
شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو "ئه‌گه‌ر تێڕوانینی جیاوازیشمان هه‌بێت دوو حزبی جیاوازین. یه‌كێتیی حزبێكه ره‌نگه 50 ساڵه وای هێنابێت، ئێستا وا ئاسان نییه جه‌ماعه‌تێكی تازه بچین و من هه‌موو رۆژێك به ره‌ئیسی یه‌كێتیی بڵێم با وا بكه‌ین.. ئه‌وانیش مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تییان هه‌یه‌و ره‌نگه كاتیان بوه‌ێت بێنه سه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ی ئێمه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە