1 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران: لهگهڵ لایهنی ئهمریكی كۆبوونهوهمان كردووه
پهیام
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە ئەنجامدراوە بۆ گەیاندنی مەرجەکانی تاران بە واشنتن.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئێرنا" ئاشکرای کرد، لە ڕێگەی نێوەندگیری دەوڵەتی قەتەرەوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی کراوە و زنجیرەیەک لە داواکاری و مەرجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕادەستی ئەمریکییەکان کراوە.
تاران لە ڕێگەی قەتەرەوە، داوای ڕاگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە کردەوە دوژمنکارییەکان لە سەرجەم بەرەکانی جەنگ کردووە، جەختیشی لەسەر پێویستی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و کۆتاییهێنان بە جەنگی ئابووری لە دژی وڵاتەکەی کردووەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی مەرجەکانی ئێراندا کە ئاراستەی لایەنی ئەمریکی کراوە، داوای ئازادکردنی سەرجەم سەرمایە و داراییە سڕکراوەکانی ئێران کراوە لە وڵاتانی جیهاندا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە