1 کاتژمێر پێش ئێستا 164 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنیمان ئه‌نجام دا

په‌یام

نوێنه‌ری تایبەتی ئەمریکا، ستێڤ ویتکۆف، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە گوفتوگۆیەکی درێژخایەن و ئه‌رێنی لەگەڵ شاندی ئێرانی ئەنجامداوە، بە مەبەستی پێکهێنانی زەمینەی لێکتێگەیشتن.

ستێڤ ویتکۆف، نوێنه‌ری تایبەتی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە، لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە کە بە درێژایی ڕۆژ لە نێوان هەردوو لایەندا لە هاتوچۆدا بوون، دانوستاندنێکی بەرفراوانیان لەگەڵ شاندی ئێرانی ئەنجامداوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە نێوەندگیرەکان خولێکی دانوستاندنەکانیان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە و هیواداریشن ئەنجامەکان بونیادنەر بن، جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکانیان.

لە لایەکی ترەوە، تۆمی بیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئێرانییەکان باش بووە. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی ئەمریکا دوو ڕێگەی ئاشکرای خستووەتە بەردەم تاران؛ یان بەردەوامبوون لە ڕەفتارە تێکدەرەکانیان و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی دەرئەنجامەکانی، یانیش هەڵبژاردنی ڕێگەی ئاشتی و خۆشگوزەرانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە کە واشنتن هەڵبژاردنی ئاشتی بە باشترین ڕێگەچارە بۆ گەلی ئێران دەزانیت. هاوکات جەختیشی لەسەر سووربوونی تڕەمپ کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئه‌تۆمی بە هەر شێوازێک بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    تره‌مپ: پێشبینی ده‌كه‌م به‌خێرایی له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنیمان ئه‌نجام دا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی كۆبوونه‌وه‌مان كردووه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    یەمەن... نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس ئاوارەبوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا: ئامادەین هاوکاری سەربازی سعودییە بکەین

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆکەکەی نەتەنیاهوو خۆی له‌ ئاسمانیی نیویۆرک پاراستووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

سەرەتا