1 کاتژمێر پێش ئێستا 144 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت و، هاوکات هۆشدارییان بەو گروپە دا دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر سعوودیە ڕابگرن. 
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکرایەوە، وەزیــرانی دەرەوەی هەریەک لە بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە ڕوونی پەیامێکیان ئاراستەی تاران کرد. لە بەیاننامەکەدا، ئەو وڵاتانە ئێرانیان بە بەرپرسیار زانی لە زیادبوونی گرژییەکان و دروستکردنی مەترسی، ئەویش بەهۆی بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی و پێدانی چەک بە حووسییەکانی یەمەن. 
گرووپی وڵاتانی (G٧) جەختیان لەوە کردەوە کە بەردەوامبوونی ئەم جۆرە کارانە هەنگاوێکی مەترسیدارە کە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە بازرگانیی نێودەوڵەتی دەکات و دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی جیهانی. 
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، وەزیرانی دەرەوەی ئەو وڵاتانە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەردەوام و قبووڵنەکراوانەیان کرد کە لەلایەن حووسییەکانەوە دەکرێنە سەر سعوودیە. هاوکات داوایان لەو گروپە کرد کە بەپەلە و دەستبەجێ سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، هەڕەشەکان و هێرشکردنە سەر کەشتییە مەدەنییەکان ڕابگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی G٧ داوایان لە ئێران کرد کۆتایی بە پڕچەککردنی حووسییەکان بهێنێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی سێ دەزگای میدیایی قەدەغە دەکات و کەیسەکە دەچێتە دادگا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ به‌خێرایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

سەرەتا