1 کاتژمێر پێش ئێستا
150 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: پێشبینی دهكهم بهخێرایی لهگهڵ ئێران بگهینه ڕێكهوتن
پهیام
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی دەکات بەخێرایی لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن، هاوکات جەختی لە پەراوێزخستنی دارایی تاران و کۆتاییهێنان بە مەترسییە ئەتۆمییەکان کردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد گوڕوتینێکی گەورە هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران. ناوبراو پێشبینی کرد پرۆسەکە بە خێراییەکی زۆر کۆتایی بێت و ڕێککەوتنەکە بەمزووانە بکرێت. لەبارەی دۆخی ناوخۆی ئەو وڵاتەشەوە، ترامپ ڕایگەیاند ئابووریی ئێران لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، و هیوای خواست تاران هەنگاوێک بنێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بکات.
لەسەر ئاستی ئەمنی و سەربازیش، ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە کۆتاییان بەو ئەگەرە هێناوە ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. هەروەها بە توندی هۆشداری دا کە ئەگەر هەر جۆرە چالاکییەک لە پێگەی كێوی (كوڵهنگ) بەدی بکەن، ئەوا لەوانەیە ڕاستەوخۆ هێرشی بکەنە سەر. لە پاڵ ئەوەشدا، دووپاتی کردەوە لەسەر ئاستی دارایی بە تەواوی ئێرانیان پەراوێز خستووە و لە سەپاندنی گوشارەکانیان بەردەوام دەبن.
سەبارەت بە جووڵەی بازرگانی و وزە لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا بڕێکی زیاتری نەوت بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، کە ئەمەش گەورەترین ئاستە لە سەرەتای دروستبوونی ململانێکانەوە. لە کۆتاییشدا باسی لەوە کرد کە هێزی دەریایی ئێران گەرووی هورمزی لە مین پاککردووەتەوە، بەمەش توانراوە زیاتر لە یەک ملیار بەرمیل نەوت لەو ڕێڕەوە دەربهێندرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە