59 خولەک پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك.. وهزیرانی دهرهوهی ئێران و عێراق كۆبوونهوه
وەزیری دەرەوەی عێراق لە نیویۆرک لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی کۆبۆوە و دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و بهغداد گفتوگۆیان كرد و، پێشهاتەکانی ناوچەکە، دانیشتنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن و کردنەوەی گەرووی هورمزیش باسیان لێوه كرا.
لەمیانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دیالۆگ و دیپلۆماسی کارامەترین ڕێگان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنیان. هەروەها ئاماژە بەوە درا کە دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە و ئازادیی کەشتیوانی، پێویستی بە هاوکاریی هەرێمی و گفتوگۆی بەرپرسیارانەی نێوان سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە، هەردوو وەزیر تاوتوێی پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەزێنەری سنوور و پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکانیان کرد. لە کۆتاییشدا لایەنەکان ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە راوێژ و هەماهەنگییە هاوبەشەکان، بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە