1 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی كەنداو و ئوردن ڕووبەڕووی حەوت هەزار هێرشی ئێران بوونەتەوە

پەیام

بەحرەین ئاشكرای كرد كە وڵاتانی كەنداو و ئوردن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی حەوت هەزار هێرشی ئێران بوونەتەوە.

لە وتارێكدا لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئاشكرای كرد، كە ناوچەی كەنداو گەیشتووەتە دۆخێكی ئەمنیی بێپێشین و ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوكاریی كەنداو لەگەڵ ئوردن، كەوتوونەتە بەر هێرشی مەترسیداری تاران بۆ سەر دامەزراوە مەدەنی و وزەییەكان. 

زەیانی ڕوونی كردەوە "هێرشەكان پێشێلكاریی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانن و هیچ پاساوێكیان نییە"، هەروەها جەختی كردەوە "گەڕاندنەوەی سەقامگیری تەنها بە جێبەجێكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبێت، نەك تەنیا دەربڕینی نیگەرانی و سەركۆنەكردن".

ناوبراو دووپاتی كردەوە لە ماوەی ڕابردووی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا وڵاتانی كەنداو و ئوردن ڕووبەڕووی نزیكەی حەوت هەزار هێرشی ئێرانی بوونەتەوە.

 ئەنجومەنی هاركاریی كەنداو ئەو وڵاتانان كە كەوتوونەتە سەر كەنداوی عەرەبی و لە هەر یەك لە سعوودیە، بەحرێن، قەتەر، كوێت، ئیمارات و عومان پێك دێت.

پێشتر ئێران پاساوی هێرشەكانی بۆ سەر وڵاتانی كەنداو و ئوردون بەوە دایەوە كە بنكە سەربازییە بیانی و ئەمریكییەكانی وڵاتانی كەنداو بۆ چالاكیی دوژمنكارانە لە دژی وڵاتەكەی بەكار دەهێنرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 خولەک پێش ئێستا

    پزیشكیان: ڕێبەری باڵا تەندروستی باشە و برینەكانی بەتەواوی چاك بوونەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی كەنداو و ئوردن ڕووبەڕووی حەوت هەزار هێرشی ئێران بوونەتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو سەربازی ئیسرائیلی بە درۆنێكی سوپاكەی خۆیان كوژران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و توركیا و پاكستان هەوڵی چالاككردنی "رێككەوتننامەی مەككە" دەدەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران پێشنیازی ئاگربەستی حەوت ڕۆژە و ئازادكردنی پارە سڕكراوەكانی دەكات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژێرخانی نەوتیی سووریا دەتوانێت نەوتی ناوچەكە بگەیەنێتە بازاڕەكانی ئەورووپا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی گەمارۆكان، ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ناوچەكە دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئەمریكا پێشنیارەكەمان جێبەجێبكات گەرووی هورمز دەكەینەوە

سەرەتا