1 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
پزیشكیان: ڕێبەری باڵا تەندروستی باشە و برینەكانی بەتەواوی چاك بوونەتەوە
پەیام
لەبارەی تەندروستی ڕێبەری باڵای ئێران، مەسعوود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند، تەندروستی ڕێبەری باڵا باشە ئەو برینانەی لە ئەنجامەی هێرشەكەدا لە قاچ و ڕوخساریدا تووشی بووبوون بە تەواوەتی چاك بوونەتەوە.
سەرۆككۆماری ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "سی بی ئێس"ی ئەمریكی ئاماژە بەوەشكرد: كەشێكی بێمتمانەیی لە نێوان تاران و واشنتندا باڵادەستە.
ناوبراو وێڕای دووپاتكردنەوەی ڕێگەپێدان بە هاتنی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، جەختی كردەوە وڵاتەكەی هەوڵی دروستكردنی چەكی ناوەكی نادات.
پزیشكیان ئاماژەی بەوە كرد "پەرەپێدانی ئەم چەكانە حەرامە و تەنانەت ئەگەر هەندێك كەس لە نێوخۆشدا خوازیاری بن، لە ڕوانگەی ئایینییەوە ڕێگەیان پێ نادرێت".
سەبارەت بە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، سەرۆككۆمار ئاشكرای كرد "ناوبراو تەندروستییەكی تەواوی هەیە، برینەكانی دەموچاو و قاچەكانی بەتەواوی چاك بوونەتەوە و هیچ كێشەیەكی نییە".
سەرۆككۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش كرد لە كۆی دوو دیداردا كۆبوونەوەیەكیان زیاتر لە حەوت كاتژمێری خایاندووە و بەدرێژایی كاتەكە پێكەوە دانیشتووین، وتیشی: تەندروستی زۆر باشە و ئەو برینانەی لە ئەنجامەی هێرشەكەدا لە قاچ و ڕوخساریدا تووشی بووبوون بە تەواوەتی چاك بوونەتەوە.
سەبارەت بە گەشتەكەی بۆ ئەمریكایش، بابەتی مۆڵەتوەرگرتنی لە ڕێبەری باڵا، سەرۆككۆماری ئێران وتی: سەردانەكە پێویستی بە مۆڵەتی ڕێبەری باڵا نییە، تەواوی گەشتە دەرەكییەكان تەنها بە بڕیاری فەرمیی كابینەی حكوومەتی ئێران ئەنجام دەدرێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە