1 کاتژمێر پێش ئێستا
52 جار خوێنراوەتەوە
عێراق لهگهڵ ئهمریكا له گفتوگۆدایە هەندێك لە گهشتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت
پەیام
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عێراق لهگهڵ ئهمریكا له گفتوگۆدایە تاوەكو هەندێك لە گهشتەكانی بۆ ئێران بەردەوام بێت.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ئەم هەوڵەی بەغداد بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانە بە مەبەستی مرۆیی، لەوانە چارەسەری پزیشکی، خوێندن، سەردانی ئایینی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی مەدەنی.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە: حکومەتی عیراق کار بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە دەکات، و هۆشداریدات کە بەردەوامیی قەیرانەکان دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
هاوکات داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات پەنا ببەنە بەر گفتوگۆ و دانوستان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کە کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان بهێنێت و بەرژەوەندیی گەلان و وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەر بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە