2 کاتژمێر پێش ئێستا 116 جار خوێنراوەتەوە

دوای مەرگی یارا ئاریان هۆشداریی لە "مەترسیی بینای خوێندنگاكان" دەدرێت

پەیام

دوای گیانلەدەستدانی كچە خوێندكارێك بەناوی (یارا ئاریان) لە قوتابخانەیەكی تایبەتدا، پەروەردەی سلێمانی لە ڕێگەی چەند گشتاندنێكەوە داوای لە سەرجەم ناوەندە حكوومی و ناحكوومییەكان كرد بەپەلە و لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابییاندا پێداچوونەوە بۆ مەرجەكانی سەلامەتیی بیناكانیان بكەن.

بەپێی نووسراوەكانی بەشی بیناسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، كە دوابەدوای كارەساتی دڵتەزێنی برینداربوون و گیانلەدەستدانی خوێندكار (یارا ئاریان) لە قوتابخانەیەكی ناحكوومی دەركراون، هۆشداریی بەپەلە لەبارەی "مەترسیی بینای باخچە و خوێندنگاكان" دراوە.

گشتاندنەكان بە جیا ئاراستەی گشت باخچە، قوتابخانە، كۆمەڵگە و كۆمەڵگە نێودەوڵەتییە ناحكوومییەكان، و هەروەها پەروەردەكانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، سەیدسادق، شارەزوور، قەرەداغ، پێنجوێن، چەمچەماڵ، شارباژێر، دووكان، دەربەندیخان كراون، تا دەستبەجێ ئاراستەی تەواوی ناوەندە فەرمییە حكوومییەكانی بكەن.

لە ڕێنماییەكاندا داوا لە سەرجەم ئەو ناوەندانە كراوە بەپەلە بەدواداچوون بۆ مەرجەكانی سەلامەتی (سەیفتی) لە گشت پێكهاتەكانی باڵەخانەكانیاندا ئەنجام بدەن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لێ ئاگادار بكەنەوە، لەپێناو پاراستنی گیانی خوێندكاران و دووربوون لە هەر زیانێك.

دەركردنی ئەم بڕیار و گشتاندنە دوابەدوای ئەوە دێت كە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژی سێشەممە، لە ڕووداوێكی نەخوازراودا كچە قوتابییەك بەناوی (یارا ئاریان) لە قوتابخانەیەكدا بەر شوشەیەك كەوت و بریندار بوو، دواتریش بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای مەرگی یارا ئاریان هۆشداریی لە "مەترسیی بینای خوێندنگاكان" دەدرێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیفراندۆم مافێكی ڕەوا بوو، بەڵام بەبێ ئامادەسازی تووشی شكست كرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەقینەوەی تەنكەرێك لە دەروازەی باشماخ دوو قوربانیی لێكەوتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەرمی پێشمەرگەیەك لە ڕووبارێكی ڕواندز بە خنكاوی دۆزرایەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم تێپەڕدەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هـــه‌فته‌ی داهــــاتوو تیروپشكی حەج بۆ ساڵانی 2027 و 2028 دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تا 18ـی 10 مۆڵه‌ت ده‌درێت قه‌رزی پێش پڕۆژه‌ی ڕووناكی بدرێته‌وه‌

سەرەتا