1 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆگان: پیشاندانی تورکیا وەک هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل بانگەشەی هەڵبژاردنە

پەیام

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پیشاندانی توركیا وەك سەرچاوەیەكی نوێی هەڕەشە لە لایەن ئیسرائیلەوە هەڵەیەكی گەورەیە و تەنیا بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتەیە.

ئەردۆگان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "نیوزویک" ڕاشیگەیاند، تورکیا هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ گەلی ئیسرائیل نییە، بەڵکو تەنیا دژی ئەو سیاسەتانەیە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکەن. 

جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا سیاسەتی دەرەوەی خۆی لەسەر بنەمای جەنگ بونیاد نانێت و پاراستنی سەروەریی خاکی سوریا بۆ ئەنقەرە لە پێشینەی کارەکانە.

سەرۆککۆماری تورکیا وتیشی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە هەیە.  

سەبارەت بە ڕودانی پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل و کاریگەریی لەسەر ناتۆ، ئەردۆگان وتی "دەبێت سەرنج بخرێتە سەر دیپلۆماسی بۆ ڕێگریکردن لەو ئەگەرە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆگان: پیشاندانی تورکیا وەک هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل بانگەشەی هەڵبژاردنە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ڕێبەری باڵا تەندروستی باشە و برینەكانی بەتەواوی چاك بوونەتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی كەنداو و ئوردن ڕووبەڕووی حەوت هەزار هێرشی ئێران بوونەتەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو سەربازی ئیسرائیلی بە درۆنێكی سوپاكەی خۆیان كوژران

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە و توركیا و پاكستان هەوڵی چالاككردنی "رێككەوتننامەی مەككە" دەدەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران پێشنیازی ئاگربەستی حەوت ڕۆژە و ئازادكردنی پارە سڕكراوەكانی دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژێرخانی نەوتیی سووریا دەتوانێت نەوتی ناوچەكە بگەیەنێتە بازاڕەكانی ئەورووپا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی گەمارۆكان، ئێران هەڕەشەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ناوچەكە دەكات

سەرەتا