1 کاتژمێر پێش ئێستا 30 جار خوێنراوەتەوە

پوتین: هیچ پلانێكی شەڕمان لەگەڵ ئەورووپا نییە

پەیام

سەرۆكی ڕووسیا دەنگۆی هەوڵەكانی هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەورووپا ڕەت كردەوە و دەڵێت: هیچ پلانێكی شەڕیان لەگەڵ ئەورووپا نییە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا دەنگۆی هەوڵەكانی مۆسكۆ بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەورووپا ڕەت كردەوە و هۆشدارییەكانی بەشێك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆی سەبارەت بە مەترسییەكانی ڕووسیا وەك پیلانگێڕی و زیادبوونی بەمەبەستی گرژییەكان ناو برد.

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی ڕۆشنبیری لە شاری سانبترسبۆرگ، سەرۆكی ڕووسیا وتیشی: لە ئەورووپا زۆر كەس باس لەوە دەكەن كە چاوەڕێی هێرشی ڕووسیا دەكەن و پێیان وایە دەبێت خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بكەن، بەڵام ڕووسیا هیچ پلانێكی بۆ هیچ جۆرە شەڕێك لەگەڵ ئەورووپا نییە و هیچ بنەمایەكیش بۆ ئەوە لە ئارادا نییە.

پوتن باسی لەوەش كرد كە ناوەندە ئەورووپیەكان دەیانەوێت بۆ ڕێگری لە پێشكەوتن و سنوورداركردنی بەرەوپێشچوون و خاوكردنەوەی پێشڕەوی ڕووسیا بەرەو پێشەوە، ئۆكرانیا وەك سووتەمەنی و ئامرازێك بۆ ململانێ لەگەڵ ڕووسیا بەكار بهێنن.

هەر لەبارەی جەنگی ئۆكرانیاشەوە، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند: تاوتوێی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان دەكەین بە مەبەستی دانانی سنوورێك بۆ جەنگی ئۆكرانیا دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ پلانێكی شەڕمان لەگەڵ ئەورووپا نییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ پێشنیازەکەی ئێرانی لەبارەی ئاگربەست و كردنەوەی هورمز ڕەتکردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك پاپا لیۆ سەردانی فەڕەنسا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا و چین لەسەر درێژكردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی ڕێك كەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەرەنسا هێز و سیستەمی بەرگری بۆ پاراستنی نەوتی سعودیە دەنێرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیران سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ لە جەنگی سەر ئێران ڕەتكردەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن بە هاوكاریكردنی نەتانیاهۆ و تۆمەتباردەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی غەززەوە نەتەنیاهوو كەمترین كۆبوونەوەی دبلۆماسیی لەگەڵ دەكرێت

سەرەتا