1 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی دەركردنی كرێنشینێكی بەتەمەن لە ئیسپانیا هەزاران كەس هاتنە سەر شەقام
پەیام
لە ئیسپانیا، دەركردنی كرێنشینێكی بەتەمەن لە ماڵەكەی بەزۆر بووەتە قەیرانێك و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە
لە گۆڕەپانی "پوێرتا دێل سۆل" لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا شەپۆلێلێكی بەرفراوانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دروست بوو كە تێیدا بە دەیان هەزار كەس هاتوونەتە سەر شەقام.
هۆكاری ناڕەزایەتییەكەش دەركردنی ژنێكی تەمەن 87 ساڵ بوو بە ناوی "ماریكامن ئاباسكاڵ" لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە لە ماڵەكەی خۆی بە شێوەیەكی نەشیاو، بە جۆرێك دەرگاكەی شكێنراوە و بە قەرەوێڵەی نوستنەكەیەوە كراوەتە دەرەوە.
ئەم ڕووداوە خانمە بەتەمەنەكەی كردووە بە هیما و سیمبوولی قەیرانی كرێنشینانی وڵاتەكە و فشاری خستووەتە سەر "پێدرۆ سانچێز"ی سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا.
هەر لەو میانەیەدا چاوەڕوان دەكرێت حكوومەت لە كۆبوونەوەی داهاتوویدا تاوتوێی ژمارەیەك ڕێوشوێن لەژێر ناوی "یاسای ماریكامن" بكات كە ڕێگری لە دەركردنی زۆرەملێی كرێنشینان و نوێكردنەوەی ئۆتۆماتیكی گرێبەستەكانیان دەكات، بەڵام بەهۆی نەبوونی زۆرینەی لە پەڕلەماندا پێناچێت پڕۆژەكە سەر بگرێت، چونكە پێشتریش پڕۆژەیەكی هاوشێوە ڕەت كرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە