2 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
كۆلێژەكانی خانەقین دەبنە زانكۆیەكی سەربەخۆ و سەر بە عێراق دەبن
پەیام
كۆلێژەكانی خانەقین دەبنە زانكۆیەكی سەربەخۆ و سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵ دەبێت.
لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا لە لیژنەی خوێندنی باڵای ئەنجوومەنی نوێنەران، ڕێككەوتن لەسەر جیاكردنەوەی كۆلێجەكانی خانەقینی سەر بە زانكۆی گەرمیان و كردنەوەی زانكۆیەكی سەربەخۆ لەژێر ناوی زانكۆی خانەقین كە هەرسێ كۆلێژەكەی خانەقینیشی دەخرێتەسەر.
لە كۆبوونەوەكەدا شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵ ئامادە بوون، پێشنیازەكەش لەلایەن هەر دوو لاوە پەسەند كرا، بەڵام شاندی هەرێم داوای كردووە دوابەدوای پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە ڕێككەوتنەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هەر بەپێی یاداشتەکە سەرجەم کۆلێجەکانى زانکۆى گەرمیان لە رۆژى دامەزراندنیانەوە بە کۆلێجەکانى خانەقین- یشەوە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە دانپێدانراو دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە