پێش 2 هەفتە 294 جار خوێنراوەتەوە

پێنج وڵاتی ئەورووپی كار بۆ گواستنەوەی كۆچبەران بۆ ئەفریقا دەكەن

پەیام 

دوای شكستهێنانی هەنگاوێكی هاوشێوە لە بەریتانیا، پێنج وڵاتی دیكەی ئەورووپی ڕێككەوتنێك بۆ گواستنەوەی كۆچبەران بۆ كیشوەری ئەفریقا واژوو دەكەن.

یۆنان، ئەڵمانیا، نەمسا، دانیمارك و هۆڵەندا ڕێككەوتن لەسەر داڕشتنی چوارچێوەیەكی هاوبەش بۆ دەركردن و گواستنەوەی ئەو پەنابەرانەی داواكارییەكانیان بۆ مافی پەنابەریی ڕەت كراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی دەزگا هەواڵگری و ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەكان، ئەم هەنگاوەی ئەم پێنج وڵاتە ئەوروپییە دوای پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی هاوشێوە دێت لەلایەن ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە. 

بەرپرسانی دانیمارك و یۆنان ئاماژەیان بەوە كردووە كە پڕۆژە سەرەتاییەكان لە نیوەی یەكەمی ساڵی داهاتووەوە دەست پێدەكەن و وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا، بەتایبەت «ڕواندا»، وەك پەناگە و مەڵبەندێك بۆ جێگیركردنی ئەو كۆچبەرانە دەستنیشان كراون.

ئەم ڕێككەوتنە لە كاتێكدایە كە ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و بنەمای «نەگەڕاندنەوەی زۆرەملێ» دەدەن، بەڵام بڕیار بەدەستانی یەكێتیی ئەورووپا ئەم سیاسەتە بە ڕێكارێكی گرنگ بۆ ڕێگری لە كۆچی نایاسایی و كۆنتڕۆڵكردنەوەی سنوورەكان هەژماردەكەن.

پێشتریش بەریتانیا هەنگاوێكی لەم شێوەیەی هەڵگرت، بەڵام سەرەڕای خەرجكردنی نزیكەی یەك ملیار دۆلار نەتوانرا هیچ پەنابەرێك بەزۆر ڕەوانەی وڵاتی سێیەم بكرێت و پڕۆژەكە شكستی هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا