پێش 2 هەفتە 374 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: گۆشەگیرییەكی بێوێنە بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

پەیام

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند: گۆشەگیرییەكی بێوێنە بەسەر ئێراندا دەسەپێنین.

ئەمڕۆ، شەممە، سكۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە چوارچێوەی سیاسەتی وڵاتەكەی بۆ گۆشەگیركردنی ئێران لە ڕووی ئابوورییەوە ڕاگیرانی تەواوەتی هەناردەكردنی نەوتی ئێرانی لە ڕێگەی دەریاوە ڕاگەیاند.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ماڵپەڕی ئەكسیۆسی وڵاتەكەی، سكۆت بیسێنت ڕایشیگەیاند: ئەمریكا ئاسانكاری بۆ تێپەڕاندنی یەك ملیار و 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمز كردووە و بەبێ ئەوەی بە قسەی ئەو ئێران بتوانێت یەك بەرمیل لێیەوە هەناردە بكات.

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد "بۆ یەكەمجارە لەو كاتەوەی ئێران دەستی بە هەناردەكردنی نەوت كردووە، لەم هەفتەیەدا هیچ نەوتێكی لە ڕێگەی دەریاییەوە نابێت"، وتیشی: ئەمریكا ئێران بە شێوەیەكی بێوێنە گۆشەگیر دەكات.

لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووشدا وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئەمریكا ڕێوشوێنی بێوێنە لە دژی ئێران دەسەپێنێت و ڕایگەیاند: چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی زیاتر بن، چونكە ئێمە ڕێوشوێنێك بەسەر ئێراندا جێبەجێ دەكەین كە لە مێژووی گۆشەگیری ئابووری سەر وڵاتان بێوێنە بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا