پێش 2 هەفتە 275 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا ئامادەكاری بۆ ڕەوانەكردنی 20 هەزار سەرباز دەكات

پەیام

ئەمریكا 20 هەزار سەرباز لەگەڵ سێ فڕۆكەهەڵگر و چەندین كەشتی دیكە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ئامادەكارییەكانی بۆ ئەگەری ڕەوانەكردنی سێ كەشتیی فڕۆكەهەڵگر و چەندین كەشتیی تێكشكێنەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی داهاتوودا دەكات.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی كردووەتەوە "هەر چەندە تائێستا ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلاندایە و بڕیاری كۆتایی لێ نەدراوە، بەڵام سێ كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكە 20 هەزار سەربازی دیكە، لەگەڵ 150 فڕۆكەی جەنگییش لەخۆ دەگرێت".

بەپێی زانیارییەكان كەشتییەكان بریتیین لە جۆرج واشنتن كە ئێستا لە دەریای عەرەبە، جۆرج ئێچ دەبلیو بۆش كە لە زەریای هندییە، سێیەمیشیان تیۆدۆر ڕۆزڤەڵتە كە پێشبینیی دەكرێت زەریای هێمنی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕیبێت.

لەئێستادا كە ئەمریكا 50 هەزار سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەم هەنگاوە نوێیە ژمارەكە بۆ 70 هەزار بەرز دەبێتەوە.

ئەم پێشهاتە نوێیە لە دوای لێدوانە توندەكانی سەرۆكی ئەمریكا دێت سەبارەت بە ئێران، بەتایبەت ئەوەی كە ڕۆژی پێنجشەممە لە دیدارێكیدا لەگەڵ گۆڤاری تایمدا ئاماژەی بۆ ئەگەری بەرفراوانبوونی هێرشەكانی سەر ئێران لە دوای هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی نیوەیی كۆنگرێس كرد، بەڵام پێشبینییش دەكرێت ئەم كەشتیگەلە نوێیە بە ئامانجی فراوانكردنی جەنگ نەبێت، بەڵكوو بۆ پشوودانی هێزە دەریاییەكانی دیكە بێت كە چەندین مانگە لە ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا