پێش 2 هەفتە 303 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: لە بەرانبەر هەڕەشەكانی ئەمریكا پاشەكشە ناكەین

پەیام
 
بەرپرسێكی باڵای ئێران ڕوو بە ئەمریكا دەڵێت: "لە بەرانبەر هەڕەشەكانی ئەمریكا پاشەكشە ناكەین و سەردەمی هەڕەشە كۆتایی هاتووە".

فەریق محەممەد ڕەزا نەقدی، ڕاوێژكاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران دووپاتی كردەوە كە خەڵكی ئێران لە بەرانبەر هەڕەشەكان پاشەكشە ناكات.

لە میانی وتەیەكیدا، لە كاتی ڕێڕۆیشتنی جەماوەریی و سەربازیی دوێنێ لە تارانی پایتەخت لەژێر ناوی "گیانفیدایان"، فەریق محەممەد ڕەزا نەقدی ڕایگەیاند: بەردەوامی پشتیوانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە "تاوانەكانی قەوارەی زایۆنیستی" بە وەڵامێكی یەكلاكەرەوەی بەرەی خۆڕاگری بەرەوڕوو دەبێتەوە.

نەقدی ڕایشیگەیاند: ئەمریكا دەیان ساڵە هەڕەشە لە ئێران دەكات، بەتایبەت كە بەردەوام دروشمی "هەموو بژاردەكان لەسەر مێزن" دەڵێتەوە، بەڵام كاتێك هاتە نێو ڕووبەڕووبوونەوەكە "ڕوون بووەوە كە هیچی پێ نییە". 

ئەو وتیشی: هێزە چەكدارەكانی ئێران توانیان لە بەرانبەر هێزێكی سەربازییدا بوەستنەوە كە واشنتۆن ملیارەها دۆلاری بۆ خەرج دەكات. 

بەپێی قسەی ڕاوێژكاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی گەلی ئێران لە بەرانبەر هەڕەشە و گوشارەكان پاشەكشە ناكات و هەر دەستدرێژییەكی دوژمن وەڵام دەدرێتەوە و ڕایشیگەیاند: ئەم بەرپەرچدانەوەیە تەنیا قسەكردن نابێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا