پێش 2 هەفتە 262 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە پلانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ حوسییەکان دادەڕێژێت

پەیام 

سعودیە پلانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن دادەڕێژێت بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەروی بابولمەندەب.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز ئەم ئۆپەراسیۆنە بە بەشداریی 100 هەزار سەربازی یەمەنی و پاڵپشتیی ئاسمانیی سعودیە ئەنجامدەدرێت. ئامانج لێی گەڕاندنەوەی ئاسایشە بۆ هێڵە بازرگانییەکانی دەریای سوور.

ڕۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، سعودیە خەریکی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی سەربازیی گەورە دژی چەکدارە حوسییەکانی یەمەن، كە پێدەچێت لە چەند هەفتەی داهاتودا دەستپێدەکات و لە لایەن هێزە یەمەنییەکانەوە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، سعودییە دو بژاردە تاوتوێ دەکات؛ یان هێرشێکی سنوردار بۆ سەر کەناراوەکان، یان هێرشێکی هاوکات لە چەندین بەرەی وەک مەئرب، تەعز، ئەلبەیدا و جەوف. پاشەکشەپێکردنی حوسییەکان لە گەروی بابولمەندەب ئامانجی سەرەکیی ئەم پلانەیە، چونکە ڕیاز پێیوایە تاوەکو ئەو ڕێڕەوە لەژێر دەستی حوسییەکاندا بێت، دانوستانی ئاشتی سودی نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا