پێش 2 هەفتە 237 جار خوێنراوەتەوە

خەسووی ڕێبەری ئێران دڵنیایی لە تەندروستی و سەلامەتی زاواكەی دەدات

پەیام

خەسووی ڕێبەری ئێران دڵنیایی لە تەندروستی و سەلامەتی زاواكەی دەدات و زانیاریی نوێیش لەبارەی دەركەوتنی ئاشكرا دەكات.

تەیبە ماهروزادە، خەسوو، واتە دایكی هاوسەری موجتەبا خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت كردەوە كە باس لە خراپیی دۆخی تەندروستی، یان ونبوونی موجتەبای زاوای دەكەن.

ماهروزادە كە هاوسەری غولامعەلی حەدداد دەكات لە مەڕاسیمی پەراوێزی گەڕی 33هەمینی كۆنگرەی نیشتمانیی نوێژ بە فەرمی ڕایگەیاند: موجتەبا خامنەیی لە دۆخێكی تەندروستییەكی زۆر باشدایە و سەلامەتە. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "موجتەبا لە مەراسیمی ناشتنی باوكیدا لە مەشهەد بەشدار بووە، بە چاوی خۆی بینیویەتی كە لە نێو ئامادەبوواندا بەشێوەیەكی ئاسایی و بەبێ هیچ نیشانەیەكی نەخۆشی، یان كێشەیەكی جەستەیی و هیلاكی دەركەوتووە و بەشداریی لە مەراسیمەكەدا كردووە".

ئەم لێدوانەی خەسووی ڕێبەری ئێران لە كاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەندێك میدیای دەرەوەی ئێران، دەنگۆی خراپیی دۆخی تەندروستی، یان دیارنەمانی موجتەبا خامنەیی بڵاو كرابووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگری سووریا تۆمەتباری سەرەکی کۆمەڵکوژی بانیاسی ساڵی ٢٠١٣ دەستگیر کرد

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لافاوه‌كه‌ی ئیسته‌نبووڵ زیانی لێكه‌وته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ كراوه‌ته‌ پشوو

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەلەستین داوای سزادانی هەندێک گرووپی چەکدار دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور: جه‌نگی یه‌مه‌ن هه‌زاران كه‌سی بێ ماڵوحاڵ كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ریاز... دەسەڵاتدارانی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شتییه‌كی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێنه‌ر له‌ گه‌رووی هورمز پێكرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    حووسییەکان: فڕۆکەخانەی مەلیک خالد و پاڵاوگەی ئارامکۆمان بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە

سەرەتا