1 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
خۆپیشاندانی قوتابییان زیاترلە 730 قوتابخانەی لە فەرەنسا پەك خست
پەیام
خۆپیشاندانی قوتابیان زیاتر لە 730 قوتابخانەی لە فەڕەنسا پەك خست و بانگەوازیش بۆ ناڕەزایەتی نوێ لە ڕۆژی سێشەممەدا دەكرێت.
وەزارەتی پەروەردەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: 735 قوتابخانە لە كۆی نزیكەی 3700 قوتابخانە بە ڕێژەی جیاواز كاریگەریی خۆپیشاندانەكانیان لەسەر بووە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزیكەی 30% كەمیكردووە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بە برینداربوونی سێ ئەندامی دەستەی وانەبێژی كردووە، بەرانبەر بە 31 بریندار لە ڕۆژی پێنجشەممە، هەروەها پلانێكی بۆ خێراكردنی قەرەبووكردنەوەی نائامادەیی مامۆستایان لە بەشەوانەكان دەست پێكرد.
وەزیرانی پەروەردە و ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرایان كردووە "لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە 65 كارمەندی كەرتی پەروەردە، كە 40-یان بەڕێوەبەرن، 170 قوتابی و زیاتر لە 300 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون و زیانیش بەر زیاتر لە 100 قوتابخانە كەوتووە، بەهۆیشەوە 1747 كەس دەستگیر كراون".
ئاڵۆزی و پێكدادانەكان چەندین شاری گرتووەتەوە، لەوانە پاریس، تولوز، برێست، لیل و بێلفۆر، دەسەڵاتداران لێكۆڵینەوەیان لەسەر تۆمەتەكانی بەكارهێنانی هێزی زیادەڕۆ دژی خۆپیشاندەران دەست پێكردووە.
خۆپیشاندەران داوای كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی خوێندن، باشتركردنی ژینگەی قوتابخانەكان، چارەسەركردنی پلەی گەرمای بەرز لە پۆلەكان و پڕكردنەوەی كەلێنی نەبوونی مامۆستایان دەكەن.
خۆپیشاندانەكان لە مانگی ڕابردوودا لە ناوچەی پاریس دەستیان پێكرد، سەندیكاكانیش داوای گردبوونەوەی نوێیان بۆ سێشەممەی داهاتوو كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە