پێش 2 هەفتە 450 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا جگە لە پردەكانی پایتەختی ئۆكرانیا كەشتییەكیشی بۆردومان كرد

پەیام 

ڕووسیا هێرش و بۆردومانەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا چڕتر كردووەتەوە و جگە لە پردەكانی پایتەخت كەشتییەكیشی بۆردومان كرد.

لەو میانەیەدا و بەپێی زانیارییە ڕاگەیەنراوەكان دوو پردی لە شاری كیێفی پایتەختی ئۆكرانیا بۆردومان كرد و بە هۆیەوە پردەكان داخران و زیانی زۆریان بەر كەوتووە و قەرەباڵغی هاتوچۆ دروست بووە.

لەوبارەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئامانج لە بۆردومانی پردەكان پەكخستنی جووڵەی سوپای ئۆكرانیە.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند: جگە لە پردی باكووری لەسەر ڕووباری دنیبەر لە كیێڤ، ڕووسیا پێشتریش بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پردی باشووری بۆردومان كردووە، بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەنێوان هەر دوو بەری پایتەخت دروست بووە.

ئەوە لەكاتێكدایە ترس هەیە لەوەی بەمنزیكانە ڕووسیا هەڵمەتێك بۆ بۆردومانكردنی تۆڕەكانی وزەی ئۆكرانیا دەست پێبكات بەهۆی نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، ئۆكرانیاش لە بۆردومانی دامەزراوەكانی نەوتی ڕووسیا بەردەوامە و ترسیشی هەیە هەر هەشت پردەكەی پایتەختی وڵاتەكەی بەئامانج بگرێت.

ئەمەو ڕووسیا بۆردومانكردنی كەشتییەكی باری ئۆكرانی لە ئاوەكانی دەریای رەش ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند: باری بە قازانجی سوپای ئۆكرانی بۆ بەندەری ئۆدێسا پێ بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا