پێش 2 هەفتە 203 جار خوێنراوەتەوە

فەرەنسا.. لە خۆپیشاندانی خوێندكاران سەدان كەس برینداربوون و 400 قوتابخانە داخران

پەیام

بەهۆی خۆپیشاندانی خوێندكاران و توندوتیژییەكان لە فەرەنسا، زیاتر لە 400 قوتابخانە داخران و هەزاران كەسیش دەستگیر كران.

ئێدوار جێفرا، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا، ڕایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەكانەوە كە چەند هەفتەیەكە بەردەوامە، زیاتر لە 400 دامەزراوەی پەروەردەیی لە سەرانسەری وڵاتەكەدا داخران. 

بەپێی ئامارەكان، لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا لانیكەم 170 خوێندكار و 65 كارمەند، لە نێوانیاندا40 بەڕێوەبەری قوتابخانە بریندار بوون، هەروەها زیاتر لە 200 كەسیش لە ئاڵۆزییەكاندا بریندار بوون.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی "بی ئێف ئێم تی ڤی"، وەزیری پەروەردەی فەرەنسا ڕایگەیاند: "بزووتنەوەی خوێندكارانی ئامادەیی بووەتە بارمتەی گرووپە پەراوێزخراوەكانی تووندوتیژی زۆر"، و داوای لە خێزانەكان كرد ڕێگری لە بەشداریكردنی منداڵەكانیان لە خۆپیشاندانەكان بكەن.

لە بەرانبەردا پۆلیسی فەرەنسا ئاشكرای كرد كە تەنیا دوێنێ، هەزار و  949 كەس دەستگیر كراون و 305 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانیش بریندار بوون.

ئەم خۆپیشاندانانە كە لە پاریسەوە دەستیان پێكرد، ئێستا تەشەنەیان كردووە بۆ زانكۆكان و نزیكەی 30 حەرەمی زانكۆیی گەمارۆ دراون، سەرۆكوەزیرانی فەرەنسایش، كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی بۆ تاوتوێكردنی ئەم قەیرانە ئەنجام داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا