پێش 2 هەفتە 220 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی ئەورووپا یەدەگی گازوایل دەخەنە بازاڕەوە

پەیام 

دوابەدوای هەڕەشەكانی ئەمریكا، وڵاتانی ئەورووپا ڕەزامەندییان لەسەر دەستبەجێ خستنەبازاڕی بەشێك لە یەدەگی گازوایلی خۆیان نیشان دا.

لە پەیامێكیدا لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا كە ئەورووپا ڕەزامەندیی لەسەر خستنە بازاڕی بڕێكی زۆر لە یەدەگی گازوایل داوە و پڕۆسەكە دەستبەجێ دەست پێدەكات. 

ڕاگەیاندنی ئەم هەنگاوە لە لایەن سەرۆكی ئەمریكاوە هیچ وردەكارییەكی دەربارەی ڕێژە و بڕی گازوایل، یان ناوی ئەو وڵاتانەی لە پڕۆسەكە بەشدار دەبن، نەخراوەتە ڕوو. 

پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار، ئاشكرای كرد "ئیدارەی ترەمپ بە فەڕەنسا و ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە پێویستە لەو یەدەگە گازوایلەی بۆ باری لەناكاو تەرخان كراوە بكشێنەوە، لە ئەگەری ملكەچ نەبوون هەڕەشەی سەپاندنی قەدەغەی هەناردەی گازوایلی لەلایەن ئەمریكاوە لێ كردوون". 

لە بەرامبەر ئەم فشارانەدا، وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پلانێكی فەڕەنسایان كردووە كە بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بۆ كەمكردنەوەی بەرزبوونەوەی گەورەی نرخی سووتەمەنی بڕیارە 50 ملیۆن بەرمیل گازوایل لە كۆگاكانی ئەورووپا، هاوشانی بەرهەمهێنانی 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە "ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە" لە ماوەی چوار مانگدا، بخرێنە بازاڕەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا