1 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
كهشناسی: ئهمڕۆ و سبهی كهشوههوا جێگیر دهبێت
پهیام
کەشوهەوای هەرێمی کوردستان تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ڕووبەڕووی گۆڕانکاری و تاوەبارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی بەهێز دەبێتەوە، بەجۆرێک کاریگەرییەکان زیاتر لەسەر پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دیار دەبن.
بەپێی ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی، ئهمڕۆ یەکشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، کەشی هەرێمی کوردستان بەگشتی جێگیر دەبێت و ئاسمان زۆربەی کات ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی شەممە ٢ تا ٤ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەکەشی لە گۆڕاندا دەبێت.
ئاراس جهبار، پێشبینی دهكات، لە ڕۆژی دووشەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ەوە، بەهۆی کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوورەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەکەدا ڕوودەدات؛ ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن. لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا دەستپێدەکات، کە سەرەتا لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە دەستپێدەکات و پاشان ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە دەگرێتەوە. ئەم دیاردەیە لە چالاکبوونی هەورەبروسکەی بەهێز و تاوەبارانی مامناوەند پێکدێت و لە هەندێک شوێنیشدا دابارینەکە بەخوڕ دەبێت.
لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، ٦ و ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، پلەکانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن و کاریگەری تاوەباران و هەورەبروسکەکان بە ناوبەناو بەردەوام دەبێت. دیاردەکە ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، دهۆک، ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕینیش دەگرێتەوە، بەڵام بەگشتی کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهێزتر و دیارتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی هەرێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە