پێش 1 هەفتە 296 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ڵمانیا: پشتیوانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین

په‌یام

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە میانی سەردانێکیدا بۆ کیێڤ بە یاوەری بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا سەربازییەکانی ئەڵمانیا، بەڵێنی بەردەوامیی پشتگیریی بەرلین بۆ ئۆکرانیا و دابینکردنی هاوکاریی ملیارێک و ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆیی دا. 

سەردانەکەی فرێدریش مێرتس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ کیێڤ  وەک هێمایەکی پشتیوانی بۆ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامدرا. بەرپرسانی حکومەتی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە کە مێرتس لەم سەردانەیدا پاکێجێکی هاوکاری ڕادەگەیەنێت کە لە یەک ملیار یۆرۆ هاوکاریی سەربازی و ٣٥٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی کەرتی وزە پێکدێت. 

لە لایەکی دیکەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە میانی سەردانەکەدا کۆتایی بە ڕێککەوتنی بەرهەمهێنانی هاوبەشی جۆرەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک و نەرمەکاڵای پەیوەندیدار بهێنرێت. پێشتریش سەرۆکی ئۆکرانیا دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مێرتس جەختی لەوە کردبووەوە کە کیێڤ بەم زووانە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ بەرلین کۆتایی پێدەهێنێت. 

لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکان، باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی گەرمکردنەوە، مێرتس ئاماژەی بەوە کرد ئۆکرانیا لە هەفتەکانی داهاتوودا پێویستی بە تەواوی پشتیوانییەکان هەیە. ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند بە سەرۆک زێلێنسکی دەڵێت دەتوانێت بەردەوام پشتبەستوو بێت بە هاوکارییەکانیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

سەرەتا