1 کاتژمێر پێش ئێستا
91 جار خوێنراوەتەوە
لە یەمەن دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا
دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز، سەنعای پایتەختی یەمەن'ی هەژاند و لە چەندین شوێنیش دووکەڵ بەرز بووەتەوە.
سەرچاوەکانی خۆجێیی لە یەمەن ڕایانگەیاند کە لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سەنعای پایتەختی یەمەن، دەنگی هەشت تەقینەوە بیستراوە.
لەم بارەیەوە تەلەڤیزیۆنی «المسیره» سەر بە حووسییەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ڕایانگەیاند، لە لایەن سعوودیەوە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر سەنعای پایتەخت و چەندین ناوچەی دیکە لە یەمەن.
وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان یەحیا سەریع ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سعوودیە ٩٤ هێرشی کردووەتە سەر سەنعا، تەعز، حەجە، عەمران و ئاب.
لە لایەکی دیکەوە، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی یەمەن عەبدوڵڵا نەزیلی ڕایگەیاند، "ئامانجێکی زۆر گرنگ" ی حووسییەکان لە سەنعای پایتەخت کراوەتە ئامانج.
لەم بارەیەوە بەرپرسانی باڵای سعوودیە تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە