60 خولەک پێش ئێستا
147 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: جهنگی ئێران به زوویی كۆتایی دێت
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئەرکی ئەوان ڕێگریی بووە لە خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی و وتی: "ئەو دۆخە زۆر بە خێرایی تەواو دەبێت".
دۆناڵد ترامپ بەر لە جێهێشتنی کۆشکی سپی بەرەو تەکساس، قسەی بۆ میدیاکاران کرد و ڕایگەیاند لەگەڵ کۆتاییهاتنی جەنگ لەگەڵ ئێران، نرخی سووتەمەنی بە خێرایی دادەبەزێت.
دۆناڵد ترامپ ڕاشیگەیاند ئەوان ڕێگە بە ئێران نادەن چەکی ناوەکی هەبێت و وتیشی: "لە بنەڕەتدا ئەو ئەرکەمان بە کۆتا هێنا. ئێمە سوپای ئەوانمان تێکشکاند. ئەو دۆخە زۆر بە خێرایی تەواو دەبێت، کاتێک ئەوە ڕوویدا، نرخی نەوت بە خێراییەکی زۆر دادەبەزێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە