55 خولەک پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
ئیسپانیا... سەرۆکوەزیران پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی کرد
پەیام
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانشیز، پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پەرلەمانتاران پڕۆژەیاساکانی حکومەتیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون ڕەت کردەوە.
سانشیز کە لە ساڵی ٢٠١٨ـەوە پۆستی سەرۆکوەزیرانی گرتووەتە ئەستۆ، لە وتارێکدا رایگەیاند: "بۆ ئەنجامدانی ئەو چاکسازییە قووڵە چاوەڕوانکراوانەی کە پێویستمان پێیانە، دەبێت وزەکانمان کۆبکەینەوە و زۆرینەیەکی گەورەتر بەدەستبهێنین و، دەستکەوتی کۆمەڵایەتیی نوێ بەدەستبهێنین و بەردەوام بین لە گۆڕانکاری لە ئیسپانیادا".
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە ڕۆژی شەممە، دەیان هەزار خۆپیشاندەر لە مەدرید و چەند شارێکی تری ئیسپانیا ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای دابینکردنی خانووبەرەیان کرد بە نرخێکی گونجاو، ئەوەش لە دوای شکستپێهێنانی دوو فەرمانی حکومی تایبەت بە نیشتەجێبوون لەلایەن پەرلەمانەوە.
پرسی نیشتەجێبوون ماوەی چەند ساڵێکە بووەتە یەکێک لە دیارترین جێگەی نیگەرانی هاووڵاتییانی ئیسپانیا، ئەوەش بەهۆی کەمیی یەکە نیشتەجێبوونەکان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و بەرزبوونەوەی کرێ و نرخەکانی خانوبەرە، هاوشێوەی ئەو دۆخەی لە ناوچەکانی تری یەکێتیی ئەوروپادا هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە