1 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوهی ههماههنگی پرسی بودجه و چهكداماڵین تاوتوێ دهكات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی و وەزیری دارایی فالح ساری کۆدەبنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی بودجەی ٢٠٢٧، تەواوکردنی کابینە و هێشتنەوەی چەک بەدەست دەوڵەتەوە.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پرسی تەواوکردنی کابینەی وەزاری حکوومەت و گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدەکان بۆ ئەو وەزارەتانەی کە ماونەتەوە بخرێتە ڕوو. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاراستەیەک هەیە بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دەنگ لەسەر پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە بدرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆ لەبارەی پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان و پێشهاتە سیاسییەکانی پەیوەست بەو بابەتە دەکەن.
هاوکات فالح ساری وەزیری دارایی بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت کراوە، ئەمەش بۆ خستنەڕووی وردەکارییەکانی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ و سەرجەم دۆسیە دارایی و ئابوورییەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکان دێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی حکومەت و پرسە یاساییەکان، کە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەی وەزاری و تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی داهاتوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە