2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: ویتكۆف خهریكی ڕێكهوتنه لهگهڵ ئێرانییهكان و پێشكهوتنی باشی بهدهستهێناوه
پهیام
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند وێتکۆف پێشکەوتنی باشی لە هەوڵەکانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا واشنتن تاوتوێی ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژی تاران دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد ئێرانییەکان ئامادەن هەموو شتێک پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخەی ئێستا بهێنن. ترامپ جەختی لەوەش کردەوە کە سەرەڕای ئەوەی ڕێککەوتن لەگەڵ تاران بژاردەی دڵخوازی ئەو نییە، بەڵام وێتکۆف لە ئێستادا کار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەکات و لەو پێناوەشدا پێشکەوتنێکی زۆر باشی بەدەستهێناوە.
لە لایەکی دیکەوە، تۆڕی هەواڵی "ئێن بی سی" بڵاویکردەوە کە ترامپ تاوتوێی ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی ئێرانی کردووە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا.
تۆڕە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی وڵاتەکەیەوە گواستیەوە کە ئیدارەی واشنتن هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک دەدات کە چارەسەری پرسە بنەڕەتییەکان بکات، لە نێویاندا بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە واشنتن و تاران لەم مانگەدا و لە شاری نیویۆرک، لە چوارچێوەی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانیاندا گفتوگۆیان لەسەر ئەو پرسانە کردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە