1 کاتژمێر پێش ئێستا 118 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات

پەیام 

بڕیارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی لابردنی باج لەسەر هاوردەی هێلكە ناڕەزایی هەرێمی لێدەكەوێتەوە و وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دەكات و ده‌ڵێت: "بڕیاره‌كه‌ بازاڕی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەخنکێنێت".

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، نیگەرانی و ناڕەزایەتیی فەرمی بەرانبەر بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق سەبارەت بە دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلكە و مریشكی هاوردە دەربڕی و، داوای پێداچوونەوە و هەڵوەشانەوەی بەپەلەی بڕیارەكە دەكات.

ناوبراو دوو نامەی ناڕەزایی ئاراستەی هەریەك سەرۆكوەزیران و وەزیری كشتوكاڵی عێراق كردووە و تێیاندا جەخت دەكاتەوە، بەرهەمی ناوخۆیی نەك هەر پێویستیی تەواوی هەرێمی كوردستان پڕ دەكاتەوە، بەڵكو توانایەكی گەورەی هەیە بۆ پڕكردنەوەی پێویستیی سەرجەم پارێزگاكانی تری عێراقیش.

بۆیە لابردن یان دواخستنی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە، بازاڕی ناوخۆ دەخنكێنێت، زیانێكی دارایی قورس بە خاوەن كێڵگەكان دەگەیەنێت و هەلی كار بۆ دەیان هەزار هاووڵاتی دەخاتە مەترسییەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی زه‌یدی ده‌كات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپەڕین.. 11كۆچبەر گەڕێنرانەوە و بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنكراوانی دیكەش بەردەوامە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    "بەرهەمهێنانی غاز بۆ كارەبا كەمدەبێتەوە، بەڵام كاریگەریی لەسەر غازی ماڵان نابێت"

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم: تاوە بارانی کورت خایەن بە پچڕپچڕی تا شەو بەردەوام دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ـمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌شناسی: سبه‌ینێ كه‌ش و هه‌وا جێگیر ده‌بێت و هه‌ینی شه‌پۆلێكی دیكه‌ ده‌ست پێ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە بەیانی ئەمڕۆوە باران و هەورەبرووسکە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: فڕۆکەوانەکەی فلای دوبەی ویستوویەتی هاوشێوەی ١١ـی سێبتەمبەر لە ئیسرائیل دووبارە بکاتەوە

سەرەتا