1 کاتژمێر پێش ئێستا
50 جار خوێنراوەتەوە
پزیشکیان: سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان
پەیام
سەرۆككۆماری ئێران دەڵێت وڵاتەكەی خۆی بە بەشێكی سروشتی لە جوگرافیای ناوچەكە دادەنێت و ئاسایشێكیان دەوێت لەسەر بنەمای متمانە و بەرژەوەندی هاوبەش بونیادنرابێت. دەشڵێت "دەستبەرداری دیپلۆماسیەت نابین و سەرکەوتنی دانوستانەکانیش پەیوەستە بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان".
مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە وتەیەكدا لە كۆبونەوەی كۆمەڵەی وڵاتانی سەربەخۆ جەختی كردەوە لەوەی ئێستادا ناوچەكە زیاتر لەهەموو كاتێك پێویستی بە خۆڕاگرییە بەڕووی جەنگ و قەیرانەكان و فشاری دەرەكی و شڵەژاویی ئابووری و ئاماژەی بەوەدا سەركەوتن لەم دۆخەدا پێویستی بە پێكەوەبەستنەوەی تواناكانی ناوچەكە بەیەكەوە هەیە.
وتیشی: تاران پێشنیاری دروستكردنی كۆمەڵەی وڵاتانی سەربەخۆ + ئێران دەكات وەك ئامرازێكی ڕوون و چالاك بۆ دیالۆگ و پەرەپێدانی هاوكاری لە بوارەكانی وزە و بازرگانی و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا و ئاو.
كۆمەڵەی وڵاتانی سەربەخۆ ساڵی 1991 دروستكراوە و پێكهاتووە لە 12 وڵاتی پێشووی یەكێتیی سۆڤیەتی جاران و ئاسیا و ئەوروپا و، بارەگاكەی لە بیلاڕووسیادایە، ئەو وڵاتانە هاریكاری لە بوارەكانی بازرگانی و ئاسایشدا دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە