2 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
لە چەند هێرشێكی نوێدا لە ئێران سێ ئەفسەری پۆلیس كوژران
پەیام
لە چەند هێرشێكدا لە پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان و كرمان لە ئیران، سێ ئەفسەری پۆلیسی ئەو وڵاتە كوژران.
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، نوسرەت ئیفتخاری، جێگری فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیی فەرماندەیی پۆلیسی سیستان و بەلوچستان، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو لە ڕێگەی "چەشمە زیارەت"ی زاهیدان كوژرا.
ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە ئیفتخاری بۆ چارەسەركردنی كێشەی هۆزە پەراوێزخراوەكان لە گەشتدا بوو و هێرشكارانیش دوای ڕووداوەكە هەڵاتوون.
هەروەها سەرچاوە خۆجێییەكان باس لە كوژرانی كارمەندێكی دیكەی پۆلیس بەناوی ئیحسان دەهمەردە دەكەن، بەڵام هێشتا بەفەرمی پشتڕاست نەكراوەتەوە.
لە ڕووداوێكی جیادا، ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی كرمان ڕایگەیاند، مەهدی جەمشیدی، سەرۆكی پۆلیسی پێشگیری شارۆچكەی فاریاب، لە ئەنجامی تەقەی كەسانی نەناسراو كوژرا.
بەپێی هەواڵی میدیاكان هێرشكاران ئۆتۆمبێلەكەی جەمشیدییان ڕاگرتووە و تەقەیان لێكردووە، لە كاتێكدا منداڵەكەشی لەگەڵی بووە، بەڵام ئاماژە بە دۆخی تەندروستی منداڵەكە نەكراوە.
ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن كە ڕۆژی پێنجشەممەش ئۆتۆمبێلێكی سوپای پاسداران لە شارۆچكەی نیكشەهری سیستان و بەلوچستان كرایە ئامانج، كە بووە هۆی كوژرانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.
تیمە تایبەتەكان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانە لە ناوچەكەدا بڵاوەیان پێكراوە، كە لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژدا دۆخی ئەمنیی ناوچەكەیان ئاڵۆز كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە