1 کاتژمێر پێش ئێستا 189 جار خوێنراوەتەوە

ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی پڕكردنەوەی دوو پۆستی كابینەكەی زەیدی پەكخست

پەیام

لەگەڵئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە زۆرینەی وەزیرە نوێیەكان و سێ جێگر بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق بەخشی، بەڵام ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی پڕكردنەوەی پۆستی جێگری چوارەمی سەرۆكوەزیران و وەزارەتی كۆچی پەكخست.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێكی تایبەتدا زۆرینەی كاندیدانی وەزارەتە نوێیەكان و پۆستی سێ لە جێگرانی سەرۆكوەزیرانی پەسەند كرد. 

پەیامنێری پەیام لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بە پەیامی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمشەودا هەریەك لە موحسین مەندەلاوی، لەیس خەزعەلی و محەمەد تەمیم وەك جێگرانی سەرۆكوەزیران متمانەی پەرلەمانیان پێ درا. 

بەڵام كاندیدكردنی فارس بریفكانی و ڕوئا عامر بەهۆی ناكۆكیی قووڵی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران سەركەوتوو نەبوو. 

لەم گۆڕانكارییەدا وەزیرانی نوێی ناوخۆ، بەرگری، پلاندانان، خوێندنی باڵا، ڕۆشنبیری، ئاوەدانكردنەوە، كار و وەرزش دەستنیشان كران و سوێندی یاسایییان خوارد. 

هەروەها چەند وەزارەتێكی نوێ بۆ ئابووریی دیجیتاڵی، گەشتوگوزار و كاروباری دەوڵەت دامەزرێنران و كاندیدەكانیان متمانەیان وەرگرت. 

سەرەڕای بایكۆتی چەند فراكسیۆنێكی سیاسیی دیار كە ئەم هەنگاوەیان بە پێچەوانەی پڕۆسەی چاكسازیی ئابووری و كەمكردنەوەی خەرجییە گشتییەكان دەبینی، زۆرینەی پەرلەمانتاران دەنگیان بە گۆڕانكارییەكان دا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا بانكێكی عێراقی سزادا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی پڕكردنەوەی دوو پۆستی كابینەكەی زەیدی پەكخست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

سەرەتا