1 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
لهسهر مامهڵهكردن لهگهڵ ئێران، ئهمریكا بانكێكی عێراقی سزادا
پەیام
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای ئابووریی بەسەر "بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی" عێراقدا سەپاند، بە تۆمەتی ئاسانكاری بۆ گەیشتنی دۆلاری ئەمریكی بۆ ئێران و پێشێلكردنی سزاكانی سەر ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كە ئەمڕۆ بڵاو كرایەوە، بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بە كەڵكوەرگرتنی خراپ لە مەزادی دراوەكان لە بەرژەوەندیی ئێران تۆمەتبار كردبوو، ئەمەش بۆ دابینكردنی دۆلاری ئەمریكی بۆ حكومەتی ئێران و فەرماندە گرووپە چەكدارییە نزیكەكانی ئەو وڵاتە، لە عێراق.
ڕاپۆرتەكە دەڵێت ئەم بانكە لە سەرەتادا لەلایەن كۆمپانیا ئێرانییەكانەوە دروست كراوە و دوای داخستنی "بانكی میللی" ئێرانی بەهۆی سزاكانی پێشووەوە، دارایی و سامانەكەی ئەو بانكەی وەرگرتووە و وەك سەرمایە بۆ پڕۆژە و وەبەرهێنانەكانی وڵاتەكە بەكاری هێناوە، كە بە وتەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا قازانجەكەی بە دۆلار مانگانە بۆ تاران گواستراوەتەوە.
هەروەها، گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە بەڕێوەبەرایەتیی ئێستای بانكەكە لەلایەن كەسایەتییەكەوە بەڕێوە دەچێت كە هەردوو ڕەگەزنامەی عێراقی و ئێرانی هەیە و پەیوەندیی بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە