58 خولەک پێش ئێستا 119 جار خوێنراوەتەوە

خەڵكی هەڵەبجە و میوانانی فیستیڤاڵی هەنار نوێژی هەینییان پێكەوە ئەنجامدا

پەیام

وێڕای قەرەباڵخی و جەنجاڵیی زۆری فیستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە، خەڵكی شارەكە و میوانانی فیستیڤاڵەكە نوێژی هەینییان بە كۆمەڵ ئەنجامدا، ئەمەش وەك یەكێك لە سیما هەرە جوان و سەرنجڕاكێشەكانی ئەو بۆنە جەماوەرییە تۆمار كرا.
لە میانی بەڕێوەچوونی ڕۆژانی فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجەدا، كە ساڵانە بە هەزاران گەشتیار لە سەرجەم شار و ناوچە جیاوازەكانەوە ڕووی تێدەكەن، بەشداربووان و سەردانیكەران لە كاتی نوێژی هەینیدا سەرقاڵی و بازاڕكردنیان ڕاگرت بە مەبەستی بەجێهێنانی ئەركە ئایینییەكەیان.
ئامادەبووانی ئەو مەراسیمە جەماوەرییە، كە پێكدەهاتن لە دانیشتووانی ناوخۆی هەڵەبجە و میوانانی هاتووی فێستیڤاڵەكە، بە یەكڕیزی لە گۆڕەپانی بۆنەكەدا ڕیزەكانیان بەست و نوێژی پیرۆزی هەینییان بە شێوەیەكی بەكۆمەڵ بەجێهێنا، بەبێ ئەوەی قەرەباڵخیی لەڕادەبەدەر و جەنجاڵیی ڕێڕەوەكان ببێتە هۆی لەبیركردنی نوێژەكانیان.
ئەنجامدانی نوێژی بە كۆمەڵ لە فیستیڤاڵەكەدا وەك یەكێك لە سیما هەرە جوان و ناوازەكانی فێستیڤاڵی هەڵەبجە وەسف دەكرێت، كە تێیدا پابەندییە ئایینییەكان و نەریتە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ كەرنەڤاڵێكی كولتووری و ئابووریدا ئاوێتە بوون و دیمەنێكی ڕۆحیی تایبەتیان خولقاندوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    خەڵكی هەڵەبجە و میوانانی فیستیڤاڵی هەنار نوێژی هەینییان پێكەوە ئەنجامدا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن "ناسنامە سوورەكان" لە كەركووك داوای گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانیان دەكەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی كەركووك گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگایان كرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد تره‌مپ: به‌مزووانه‌ شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا لە ناونووسكراوانی حەجی 2027 دەكرێت مامەڵەكانیان تەواو بكەن

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی هەرێم : باران بە پچڕپچڕی و هەندێک کات بە تاوە باران دەبێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم وەڵامی ڕاوێژكارەكەی زەیدی دەداتەوە و دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت ڕەتدەكاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلی باران و هه‌وره‌برووسكه‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

سەرەتا