2 کاتژمێر پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، ئەڵمانیا داوای چارەسەری دیپلۆماسیی دەكات
پەیام
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند،
جەنگ لەگەڵ ئێران چارەسەر نییە و لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە، پێویستە چارەسەری
دیپلۆماسیی بگیرێتەبەر.
لە كاتی پەرەسەندنی دەنگۆكان
لەبارەی ئەگەری هێرشی سەربازیی نوێی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، فریدریچ مێرتس، ڕاوێژكاری
ئەڵمانیا داوای چارەسەری دیپلۆماسیی كرد.
بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی
ئەڵمانیا، ناوبراو لە كۆتاییی سەردانەكەیدا بۆ كۆریای باشوور ڕایگەیاند، داوا لە هەموو
لایەنەكان دەكات دان بەوەدا بنێن كە ئەم ململانێیە چارەسەری سەربازی نییە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش
كرد كە بەرلین هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ چڕكردووەتەوە.
ڕاوێژكاری ئەڵمانیا هۆشداریی
دا كە بەرزبوونەوەی نرخی وزە زیاتر لە 100 ملیار یۆرۆ زیانی بە وڵاتانی ئەورووپا گەیاندووە،
بۆیە بەرژەوەندیی ئابوورییان لە هێوربوونەوەی خێرای دۆخەكەدایە.
ئەم لێدوانانە دەری دەخەن كە بە گشتی هەڵوێستی وڵاتانی
ئەورووپا لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل لە پرسی ئێران هاوتەریب و كۆك نییە، چونكە وڵاتانی
ئەم كیشوەرە لە ترسی قەیرانی وزە، داڕمانی ئابووری و لێشاوی پەنابەران، هەمیشە ڕێگەی
گفتوگۆ و هێوركردنەوە بە باشتر دەزانن لە بژاردەی شەڕی ڕاستەوخۆ، ئەمەش جیاوازییەكی
گەورەی لە نێوان تێڕوانینی بەرلین و هاوپەیمانە ئەورووپییەكانی لەگەڵ سیاسەتە سەربازییە
توندەكانی واشنتن و تەلئەبیبدا بە تەواوی دروست كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە