1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
بکوژەكەی ئارام ئیمامى خۆى ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش کرد
پەیام
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوژرانی ئارام محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح
ناسراو به (ئارام ئیمامی) خۆی راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه كرد و له‌ئێستاشدا
لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 29ی 10ی 2026 له قه‌زای
شاره‌زوور به‌ده‌ستڕێژی گوله ئارام محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح كوژرا، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه
ئه‌نجامدرا، شوێنی خۆحه‌شاردانی تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان كرا".
ئەوەشخراوەتەڕوو،
"شه‌وی ڕابردوو تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای
هه‌ڵه‌بجه كرد و ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ده‌مانچه‌ی تۆمه‌تباردا".
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم
ده‌شڵێت، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه
و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه".
ئارام ئیمامی گەنجێکی
دانیشتوی شارۆچکەی هەڵەبجەی تازە بوو، کە لە 29ی 10ی 2026 بەهۆی کێشەیەکەوە بە دەستڕێژی
گولـلە کوژرا، بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی كوشتنه‌كه‌ی، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە