1 کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

تێچووی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

پەیام  

ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی تێچووی جەنگی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران ئاشكرا دەكات و زانیاری لەبارەی زیانەكانی بنكەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو كرانەوە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ بڵاویكردەوە: تێچووی جەنگی ئێران گەیشتووە 47 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە بەبێ ئەو زیانانەی بە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرایكرد بەپێی خەمڵاندنی وەزارەتی جەنگی ئەمریكا كۆی ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەكانی ئێرانەوە بە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەوتووە دەگاتە نزیكەی پێنج ملیار دۆلار.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جورناڵ باسی ئاماژەی بەوەدا سوپای ئەمریكا سەربازەكانی لە هەندێك پێگە كشاندووەتەوە وەك ئامادەكاریی بۆ هەر كردەوەیەكی تۆڵەسێنەرەوە بەهۆی بیركردنەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران.
بەوتەی سەرچاوەیەكی دیكەی ئەمریكی زیانی بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگاتە 15 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    دووكەڵی ئاگری دارستانەكانی ئیندۆنیزیا گیانی زیاترلە سێ هەزار كەسی سەند

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تێچووی جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران 47 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەبری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، ئەڵمانیا داوای چارەسەری دیپلۆماسیی دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا 70 هەزار پۆلیسی بۆ خۆپیشاندانەكانی سبەی خستە ئامادەباشییەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر داوای ترەمپ، ئۆكراینا هێرشەكانی بۆ سەر پاڵاوگەكانی ڕووسیا ڕاگرتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ماكرۆن خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا بۆ داخستنی گەرووی هورمز دەگەڕێنێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: سه‌دان درۆنی ئۆكرانی خرانه‌ خواره‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ داوای كردووه‌ دوو وه‌زیری ئێستا له‌ حكوومه‌تی داهاتووی ئیسرائیلدا نه‌بن

سەرەتا