56 خولەک پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: لە وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەكدا هیچ هێڵێكی سوورمان نابێت
پەیام
وەزیری دەرەوەی ئێران
هەڕەشەی وەڵامی سەربازیی وێرانكەری وڵاتەكەی بۆ هەر دەستدرێژییەك دەكات، سەرۆكی ئەمریكایش
بەردەوامیی گفتوگۆكان و نزیكبوونەوەی كۆتاییهاتنی شەڕ لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت.
لە پۆستێكیدا لە تۆڕی
ئێكس، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی چیتر پابەندی هیچ
هێڵێكی سوور نابێت لە وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژییانەی دەكرێنە سەر گەلەكەی و وەڵامێكی
سەربازیی وێرانكەر چاوەڕێی پەلاماردەران دەكات.
عەراقچی لە پەیامێكدا ڕەخنەی
لە فریدریچ مێرتس ڕاوێژكاری ئەڵمانیا گرت كە پێشوازی لە هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی
ئیسرائیل كردبوو بەوەی كاری قێزەونیان لە جیاتی ئەورووپا كردووە.
جەختیشی كردەوە كە بڕی
100 ملیار یۆرۆ كە كۆمپانیاكانی ئەورووپا بەهۆی جەنگی ئێرانەوە زیانیان بەر كەوتووە،
بەراورد ناكرێت بەو گورزە وێرانكەرەی سوپای بەهێزی ئێران لە دەستدرێژیكارانی دەوەشێنێت.
لەلایەكی دیكەوە، دۆناڵد
ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەردەوامیی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئێران دووپات كردەوە و وتی: پارەیەكی
زۆرمان بۆ لەنێوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران خەرج كردووە و سەركەوتووش بوون.
ترەمپ ڕوونی كردەوە كە
جەنگەكە ناتەقلیدییە و چووەتە مانگی حەوتەمەوە، بەڵام بە قسەی ئەو "خەرجییەكانیان
بە زیاتر لە 10 هێندە لە ڕێگەی داهاتی نەوتی ڤەنزوێلاوە قەرەبوو كردووەتەوە".
سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوەش
كرد كە ئێران بەهۆی كێشەی داراییەوە توانای پێدانی مووچەی سەرباز و پۆلیسەكانی نەماوە
و بەپەلە دەیانەوێت وتووێژ بكەن، چونكە كاتی پێویست لەبەردەستدایە.
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو
كە دۆخەكە زۆر زوو دەگۆڕێت، شەڕ كۆتایی دێت و نرخی بەنزینیش لە جیهاندا بەخێرایی
دادەبەزێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە